هاوڵاتیەکی عێراقی کە داعش گرتبوی و تاوانی سیخوری بۆ هێزی جێشی عێراقی بە سەری دا سەپاندبو بە فیشەکێک لە لایەن پیرەمێردێکی قەناسەوە شەهید کرا .
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع .ابنا. گروپی تیرۆرستی داعش لە جەنایەتێکێ نوێ دا هاوڵاتیەکی عێراقی بە تاوانی سیخور بو حکومەتی عێراق بە فیشەکێکی قەناسێکی داعشی شەهید دەکرێت
ئەو کە سەی کە لە سێ دارە دراوە خۆی بە بشار جاسم حسن سلیمان دەناسێنێت دەڵێت : لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوکاری کردوە .
داعش بە بڵاو کردنەوەی ئیعترافاتی بشار ئیدعای ئەوە دەکات کە ئە لەگەڵ ئەفسەرێکی عێراقی بە ناوی بسام هاوکاری هەبوە و ئەو ئەفسەرە داوای لێ کردوە کە سەرەتا چەند ماڵێک کە هیزەکانی داعشی لە ناوی دان بدۆزێتەوە .
ئەم گروپە تەکفیریە بڵاوی دەکاتەوە کە جاسوسی عێراقی دوای دۆزینەوەی ئەو ماڵانە هەندێک ڕەسم لە ئەو ماڵانەی بە کامێرەکەی گرتوە و بو حکومەتی عێراقی ناردوە .
حوکمی لە سیدارە دانی ئەم هاوڵاتیە عێراقیە بە دەستی ابو اسامە عراقی قەناسی ئەم گروپە تیرۆرستیە لە نەینەوا جێ بە جێ کرا .
بشار جاسم کە جلی نارنجی تایبەت بە تاوانبارانی داعشی لەبەر دا بو بەسترابویەوە بە درەختێک و بە دەستی ئەم گروپە تیرۆرستی تەکفیریە شەهید کرا .
لە لایەکی ترەوە لەگەڵ گوڕینی تاکتیکی داعش لە موسڵ ؛ جێشی عێراقی و هێزەکانی دژە تیرۆر توانییان بەشێکی گەورە لە کۆڵانەکانی موسڵ لە خۆرهەڵات ئەم شارە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان بگرن و پێش بینی دەکرێت کە بە ئەم زوانە خۆیان بگەیەنە مەرکەزی خورهەڵاتی موسڵ .
ئەم پێشرەویانە لە کاتێک دا ڕوی داوە کە داعش بە شێوەی ڕو هێنان بە قەناس مەقاومەتی کردوە و هەوڵ دەدات ڕێگری لە پێش ڕەوی هێزە قێراقیەکان بکات .
داعش دوای شکست هێنان لە هەوڵە ئینتیحاریەکان ڕوی کردوەتە دانانی بومب لە کۆڵانەکان دا و هەوڵی خۆی بو ئەوە دەدات کە هاتوچۆی سەیارە نەفەر بەرەکان و دژە فیشەکەکانی هیزەکانی عێراق بوەستێنێت .
پێشڕەوی جێشی عێراقی لە کاتێک دا سەریع بوە کە ڕۆژی سێ شەمە حیدر العبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : تا بەر لە دەست پێ کردنی ساڵی تازەی میلادی بە تەواوەتی موسڵ لە تیرۆرستە تەکفیریەکانی داعش پاک دەکاتەوە و کۆنتروڵی دەکات .

















.............